بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر رایگەیاند، لە رۆژانی پشووی سەری ساڵیشدا بنکەکانی وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا کراوە دەبن و هاونیشتمانیان دەتوانن سەردانی بنکەکان بکەن و ڤاکسین وەربگرن.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر لە راگەیێندراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە، لە رۆژانی پشووەکانی سەری ساڵ لە 25/12/2021 تاوەکو 1/1/2022 بنکەکانی وەرگرتنی ڤاکسینی لە پێشوازی ئەو هاونیشتمانیانە دەبن، کە دەیانەوێت ڤاکسین وەربگرن.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاگاداری هاونیشتمانیانی سنووری پارێزگای هەولێر دەکاتەوە، کە تیمی جێگر بەشێوەی ئێشکگری لە بنکەکانی پێدانی ڤاکسین لە ئەرکدا دەبن.
رۆژی 3ی ئابی 2021 لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان کۆبووەوە و بڕیاری دا: “گشت فەرمانبەرانی حکومەت بە هەردوو راژەی شارستانی و سەربازی پابەندبن بەبەستنی ماسک و پێویستە تاوەکو 1-1-2022 ڤاکسین وەربگرن، بەپێچەوانەوە بەپێی یاسای تەندروستی گشتی و بەرزەفتی فەرمانبەرانی دەوڵەت، مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت”.
هەروەها بڕیاردرا: “ئەو فەرمانبەر و کرێکارانەی کە لەکەرتی تایبەت کاردەکەن رێگایان پێنادرێت بچنە سەر کارەکانیان، ئەگەر ڤاکسینیان وەرنەگرتبێت و پێویستە لەسەر لێژنەکانی قایمقامیەت بەدواداچوون بکەن بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە