دایكێك و چوار منداڵی لە ئاكرێ خنكان

بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی ئاکرێ راگەیاند، لە گوندی قوبکێی سەر بە قەزای ئاکرێ دوکەڵی خەڵوز لەماڵێکدا بوەتەهۆی مردنی پێنج ئەندامی خێزانێک کە پێکهاتون لە دایكێک و چوار منداڵەکەی.

ئەمشەو، دایكێك و چوار منداڵی لە گوندێكی نزیك ئاكرێ بەهۆی دووكەڵی خەڵووزەوە خنكاون و ئێستا تەرمەكەیان لە نەخۆشخانەی ئاكرێیە.

بەپێی زانیارییەكان، ڕووداوەكە لە گوندی قۆبكەی ئاكرێ ڕوویداوە، دایكەكە و چوار منداڵەكەی لە خەودا بوون و بەهۆی ئەوەی خەڵووزیان كردووەتەنێو تەنەكەیەك و دواتر ئاگرەكەی كوژاوەتەوە و بووەتە دووكەڵ و خنكاون و پیاوی خێزانەكەش پێشمەرگەیە و لە دەوام بووە.

هەر بە پێی زانیارییەكان، یەكێك لە منداڵەكان تەمەنی 18 ساڵە و كەمئەندامە و سێ منداڵەكەی دیكەش تەمەنیان لەنێوان سێ ساڵ بۆ پێنج ساڵدایە.

پەیوەندیدار