لە چوارچێوەی یارییەكانی هەفتەی 19هەمی خولی یانەكانی ئیتاڵیا هەردو یانەی ئەی سی میلان و ئینتەر میلان سەركەوتنیان تۆماركردو یانەی ناپۆلیش دوچاری شكستێكی چاوەڕواننەكراو بوەوە.
یانەی ئینتەر میلان لەسەر یاریگای خۆی ڕوبەڕوی یانەی تۆرینۆ بوەوەو یارییەكەشی بە ئەنجامی 1-0 گۆڵ لێبردەوە، تاكە گۆڵی یارییەكەش دینزیل دۆمفریس تۆماریكرد، بەم بردنەوەیە نێراتزۆری بە كۆكردنەوەی 46 خاڵ پێشەنگی یانەكانی سێریا ئەی گرتوە
لە یارییەكی دیكەدا یانەی میلان لە ئیمپۆلی بە ئەنجامی 4-2 گۆڵ سەركەوتنی بەسەر ئەو یانەیەدا تۆماركردو لە ئێستادا بە كۆكردنەوەی 42 خاڵ ریزبەندی دوەمی خولەكەی گرتوە، گۆڵەكانی میلان “كیسی دو گۆڵ، فلۆرێنزی و تیۆ هێرناندێز” تۆماریان كرد، گۆڵەكانی ئیمپۆلی “نەدیم بایرامی و بینامۆنتی” تۆماریان كرد.
لە یارییەكی دیكەشدا یانەی سپیزیا توانی لە نێو یاریگای مارادۆنا بە ئەنجامی گۆڵێكی بێ وەڵام سەركەوتن بەسەر ناپۆلی تۆماربكات، تاكە گۆڵی یارییەكەش خیسۆس بە هەڵە لە خۆیانی تۆماركرد.