نەتەوە یەکگرتووەکان رێککەوتنێک لەگەڵ تاڵیبان دەکات

ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی، بە مەبەستی ئاسانکردنی گەیشتنی ھاوکارییە مرۆییەکان بۆ ئەفغانستان، بڕیاری لێخۆشبوونی لە سزاکانی سەر تاڵیبانی پەسەند کرد.

ئاژانسی ئەنادۆلۆ بڵاوی كردەوە : بریارەکە کە لەلایەن ئەمریکاوە پێشکەش کرابوو، بە کۆی دەنگی ١٥ ئەندامی ئەنجوومەنەکە پەسەندکرا.

لە بڕیارەکەدا هاتووە: ئەو چالاکییانەی کە لە ئەفغانستان پاڵپشتیی ھاوکاری مرۆیی و پێداویستییە مرۆییە سەرەکییەکان دەکات، سزاکانی سەر تاڵیبان پێشێل ناکات و بۆ ئەنجامدان و گەیاندنی ھاوکارییەکان لە کاتی گونجاودا رێگە بە بەکارھێنانی پارە، سندووقەکان داھات و سەرچاوە داراییەکان دەدرێت.

هاوكات نوێنەری ھەمیشەیی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لیندا تۆماس گرینفیڵد، ئاماژەی بەوە کرد کە بڕیارەکە رێگە بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەدات، بتوانن چالاکیی مرۆیی فراوان و گرنگ بۆ گەیاندنی پێداویستییە مرۆییە سەرەکییەکان بۆ گەلی ئەفغانستان ئەنجامبدەن.

نوێنەری ھەمیشەیی بەریتانیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، باربارا ودۆرد، ئەوەی راگەیاند کە لەگەڵ بڕیارەکەدا، بڕیاری ژمارە ١٩٨٨ی دژ بە تاڵیبان، نابێتە بەربەست لە بەردەم دابینکردنی ھاوکاریی مرۆیی بۆ ئەفغانستان .

شایەنی باسە نزیکەی ٢٤ ملیۆن ئەفغانی لە ئاسایشی خۆراک بێبەشن و ھەر ئەوەش وایکرد کە نەتەوە یەکگرتووەکان ھۆشداریی لە “داڕمانی ئابووریی” وڵاتەکە بدات

پەیوەندیدار