ڕوسیا – توركیا – ئێران لەسەر پرسی سوریا كۆدەبنەوە

لووتکەی ئاستانا کە تایبەت بوو بە گفتوگۆی تورکیا-رووسیا-ئێران دەربارەی پرسی سووریا لە سەرەتای ساڵی نوێدا لە تارانی پایتەختی ئێران ساز دەکرێت.
لەوبارەیەوە وەزارەتی دەرەوەی ئێران راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو کە شاندی هەرسێ وڵات لە نورسوڵتان پایتەختی کازاخستان کۆبوونەتەوە.

لە کۆبوونەوەی نێوان شاندەکاندا، گفتوگۆ لەسەر حەوتەم کۆبوونەوەی لووتکەی سێقۆڵی کراوە و بڕیار دراوە لە سەرەتای ساڵی نوێدا کۆبوونەوەکە لە تاران ئەنجام بدرێت.

پێشتریش پێنجەم لووتکەی سێقۆڵی نێوان رووسیا-تورکیا-ئێران لە 16ی ئەیلوولی 2019دا لە ئەنقەرە ساز کرابوو.

لە یەکی تەمووزی 2020یشدا بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، شەشەم کۆبوونەوەی لووتکەکە بەشێوەی ئۆنلاین ئەنجامدرابوو.

پەیوەندیدار