سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی نێجیریا چوه‌ته ناو دانوستانەوە بۆ رازیكردنی جۆسێ مۆرینهۆ، راهێنەری رۆمای ئیتاڵی بۆ ئەوەی رابه‌رایه‌تی هەڵۆ سەوزەکانی وڵاته‌كه‌ی بکات لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقا.
نێجیریا لە (مانگی کانونی یەکەم/12)ی ئه‌مساڵدا، جێنۆت ڕۆر، راهێنەری ئەڵمانی تۆپی پێی وڵاته‌كه‌ی دورخسته‌وه، بڕیاریشیداوه تا هه‌فته‌ی ئاینده راهێنه‌رێكی دیكه له شوێنه‌كه‌ی ده‌ستنیشان بكات.
ئەماگۆ بێنیک، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی نێجیریا رایگه‌یاندوه، فیدراسیۆنی نێجیریا دەستی بە وتوێژ کردوە لەگەڵ مۆرینهۆ بۆ رازیکردنی تا ببێته راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه و سه‌ركردایه‌تی هەڵۆ سەوزه‌كان بكات له جامی نەتەوەکانی ئەفریقا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، تا هەفتەی داهاتو راهێنەرێکی تەکنیکی نوێ بۆ هەڵبژاردەی نێجیریا دەستنیشان دەکرێت و جەختیشی کردەوە، کە دو کاندیدی تر هه‌ن جگە لە مۆرینهۆ، ئه‌وانیش پێكهاتون له جۆزێ بێسێرۆ و سربیای ملادن کریستیک.
سەرۆکی فیدراسیۆنی نێجیری دوپاتیکردەوە، کە دیسپلین دەبێتە گرنگترین پێوەر بۆ دەستنیشانکردنی ڕاهێنەری نوێ و رونیشیکردەوە کە ئاواتی بردنەوەی نازناوەکان لەبەرچاو دەگیرێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، “ئێمە پێشتر قسەمان لەگەڵ جۆسی مۆرینهۆ کردوە و پێش دانوستان لەگەڵیدا قسەم لەگەڵ وەزیری وەرزش کردوە”.
نایجیریا له جامی نەتەوەکانی ئەفریقا لەگەڵ میسر، سودان و غینیا لەگروپی D یاری دەکات، ئێستا به دوای بردنەوەی جامه‌كه‌وه‌یه كه بڕیاره له 9ی (کانونی دوەم/1)ی 2022 تا 6ی (شوبات/2)ی 2022 له كامیرۆن به‌ڕێوه‌بچێت.