بەهای دینار و نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان

بەهای دراوەکان بیانیەکان لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان-:

‎نرخی 100 دۆلار 148,000 هەزار دینارە
‎نرخی 100 یۆرۆ 167,000 هەزار دینارە
نرخی 100 پاوەن 199,000 هەزار دینارە
نرخی 100 دۆلار 2,939,000 تمەنە
نرخی 100 دۆلار 1136 لیرەی تورکییە

گۆڕانکارییەکانی ئەمڕۆی نرخی زێر-:

ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە ھەزار و ٨٠٩ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی یەک دۆلار بەرزبووەتەوە.
ھاوکات، نرخی یەک گرام زێڕ بە ٥٨ دۆلار و ١٨ سەنت و نرخی یەک کیلۆگرام زێڕیش بە ٥٨ ھەزار و ١٨٥ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.


نرخی زێڕ لە بازارەکانی ھەرێمدا بەمجۆرەیە:


نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ١٨ بە ٣٢٣ ھەزار دینارە
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢١ بە ٣٧٧ ھەزار دینارە
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢٤ بە ٤٣٠ ھەزار دینارە


لە ماوەی رابردوو، نرخی ئۆنسەیەک زێر لە جیھاندا ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەھۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا. ھاوکات، گرێبەستەکانی ئەمریکا لە زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪ دابەزی.

گۆڕانکارییەکانی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا-:

ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕی نەوتی جیھانیدا بە ٧٦ دۆلار و ٣٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی ٤٦ سەنت دابەزیوە.
ھاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی لە بازاڕی نەوتی جیھانیدا بە ٧٣ دۆلار و ١٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
بەگوێرەی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.
پێشتر، ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوە کردبوو، “نرخی ھەر بەرمیلێک نەوت بۆ ١٠٠ دۆلار بەرزدەبێتەوە، بەڵام بەردەوام نابێت.”

پەیوەندیدار