هاوسەرۆکی هەدەپە رایگەیاند:” ئەمڕۆ تورکیا لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستی بە هەڵبژاردنی پێشوەختە هەیە. هەمان ئەو پەیامە بە سەرۆکی سەرجەم لایەنە سیاسییەکان دەگەیێنین و بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان بۆ کۆتایی هێنان بەو گوشارە داپڵۆسێنەرانەی لەلایەن ئاکپارتی و مەهەپەوە دەکرێتە سەر کۆمەڵگەی تورکیا”.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا. پەروین بوڵدان رایگەیاند، کۆبوونەوەیەکی پڕ بایەخمان کرد. جەختی لەوەشکردەوە، داواکاری هەدەپە بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە بە سەرۆکی پارتی ئایندە راگەیێندراوە و بەرنامەی کاریان لەمبارەیەوە پێشکێش کردووە.
پەروین بوڵدان راشیگەیاند، تاوتوێی قوڵبوونەوەی زیاتری قەیرانی ئابووری و چاوەڕوانییەکانی گەلیان کرد، هەروەها باسیان لە دەستپێشخەری و هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەیەک کردووە. هاوکات بیروبۆچوون و بەرنامەی کاری هەدەپە پێشکێشی داودئۆغڵو کراوە لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە.
پەروین بوڵدان وتی: “ئەمڕۆ تورکیا لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستی بە هەڵبژاردنی پێشوەختە هەیە. هەمان ئەو پەیامە بە سەرۆکی سەرجەم لایەنە سیاسییەکان دەگەیێنین و بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان بۆ کۆتایی هێنان بەو گوشارە داپڵۆسێنەرانەی لەلایەن ئاکپارتی و مەهەپەوە دەکرێتە سەر کۆمەڵگەی تورکیا”.
هاوسەرۆکی هەدەپە هێرشی کردە سەر ئاکپارتی و مەهەپە، رایگەیاند: “لە سایەی دەسەڵاتی ئاکپارتی و مەهەپە، نادادپەروەری و نایەکسانی و ستەم هەموو سنوورەکانی بەزاندووە و بۆ کۆتاییهێنان بەم ستەمانە، خواستی گەل لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت دایە