به‌پێی پێشبینی كه‌شناسی عێراقی هاتنی شه‌پۆلێكی به‌فر و بارانی فراوان ده‌كرێت له‌سه‌ره‌تای ساڵدا و ڕه‌نگه بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك كاریگه‌ری بمێنێته‌وه. به پێی لێكدانه‌وه‌ی گۆرانكارییه‌كانی مانگه ده‌ستكرده‌كان، له نوێترین گۆڕانكاریدا ده‌ركه‌وتوه كه شه‌پۆله‌كه زۆڕ باشه و سه‌رانسه‌ریه به دوو قۆناغ، به‌ڵام گۆڕانكاری زۆر به‌رده‌وامه.
به‌پێی پێشبینییه‌كه شه‌پۆله‌كه به دوو قۆناغ ده‌بێت: قۆناغی یه‌كه‌م باران بارین ڕۆژی شه‌ممه سه‌ری ساڵ ده‌ستپێده‌كات له‌پێشدا بارانی پچڕ پچڕ و لاوازه له‌شه‌وی شه‌ممه ده‌گاته سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی كوردستان و به‌هه‌مان شێوه رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی روژی دوایی باران بارین به‌شێوه‌ی مام ناوه‌نده.
دواتر ڕۆژی دوو شه‌ممه‌ی 3ی یه‌ك پێشبینی بارانی به‌هێز و ته‌رزه ده‌كرێت له‌زۆربه‌ی ناوچه‌كان، پێشبینی لافاو و بارینی به‌فری زۆر ده‌كرێت له‌به‌شێك له‌سه‌نته‌ری شار و ناوچه شاخاوییه‌كان.
لای خۆیه‌وه، سادق عه‌تییه كه‌شناسی عێراقی پێشبینیكرد له‌ئه‌مشه‌وه‌وه نمه باران له‌ناوچه‌كانی باشوری عێراق ده‌ستپێبكات و تا رۆژی چوارشه‌ممه سه‌رتاسه‌ری وڵات بگرێته‌وه و تا رۆژی هه‌ینی بخایه‌نێت،
بێستون لەتیف