ئۆتۆمبێلێكی چینی ركابەری ئۆتۆمبێلی كامری تۆیۆتا دەكات

كۆمپانیای BYD ئۆتۆمبێلێكی نوێی ئاشكرا كرد كە زۆرێك لە شارەزایان بە ركابەری ئۆتۆمبێلی جۆری كامری كۆمپانیای تۆیۆتای دەزانن.

ئۆتۆمبێلی BYD Destroyer 05 خاوەنی دیزاینێكی جوان و سەرنجڕاكێشە، درێژییەكەی 4 مەتر 78 سانتیممەترە و مەودای نێوان تایەكانی 271 سانتیممەترە.

كوشنەكانی ئۆتۆمبێلەكە تایبەت بە پێنج سەرنشین دروستكراوە و تایبەتمەندی گەرمی و ساردییان هەیە، هەروەها شاشەیەك لە ناو ئۆتۆمبێلەكە هەیە بە قەبارەی 15.8 ئینج كە بە لەمس كار دەكات و سیستەمێكی پێشكەوتوی مەڵتی میدیای لەسەرە.

ئۆتۆمبێلە چینییەكە تایبەتمەندی چاودێری كامێرای هەیە، هەروەها تایبەتمەندی نەهێشتنی هەڵم و تەمی سەر جام و ئاوێنەكانی هەیە و دەتوانێت بە رێگا سەخت و دژوارەكان بڕوات.

بزوێنەرێكی ئۆتۆمبێلەكە لە جۆری بەنزینە بە فراوانی 1.5 لیتر و كێشی 110 ئەسپی هەیە، هەروەها بزوێنەرێكی تری جۆری هەجینی هەیە بە كێشی 197 ئەسپ.

پەیوەندیدار