داهاتەکانی بەرشەلۆنە یانەکانی شۆککرد

کۆمپانیای دیلۆیت بۆ ژمێریارییە داراییەکان ناوی پڕداهاترین یانەگەورەکانی لە 2021دا بڵاوکردەوە و بەرشەلۆنەش پێشەنگە.

کۆمپانیای دیلۆیت کە تایبەت بە لێکۆڵینەوە لە خەرجی و داراییەکان لە جیهاندا ناوی حەوت یانە گەورەی ئەوروپای بڵاوکردەوە کە زۆرترین داهاتیان لە ساڵی 2021 دا بەدەستهێناوە و بەرشەلۆنەش پێچەوانەی پێشبینیەکان بە 715 ملیۆن یۆرۆ لە پێشەنگدا دەبینرێت و بە جیاوازی ملیارێکیش ڕیاڵ مەدرید لە پلەی دووەمدایە.

دیلۆیت ناوی یانەکانی تریشی ئاشکراکردوە کە پلەکانی سێیەم تا حەوتەمیان گرتووە و بایرن میونشن بە 634 ملیۆن یۆرۆ و مانچستەر یونایتد بە 584 ملیۆن و لیڤەرپوڵیش بە 558 ملیۆن داهاتیان بووە لە 2021دا.

لە بەرامبەریشدا یانەی مانچستەر سیتی لە خانەی شەشەمدا دەبینرێت کە داهاتی تا کۆتایی ئەمساڵ 549 ملیۆن یۆرۆ بووە و لە دوا پلەش کە پلەی حەوتەمە پاریس سان جێرمان بوونی هەیە کە داهاتی 540 ملیۆن یۆرۆ بووە.

پەیوەندیدار