دەزگای لوتکە ئاماری هەرسێ روداوی یەختە نقومبوەکانی مانگی (12)ی کۆچبەرانی بڵاو کردەوە و دەڵێت: لەچەند ڕووداوێکی جیاواز و کارەساتبار و ژێر ئاوکەوتنی یەختی کۆچبەران لە نزیک کەناراوەکانی یۆنان، ژمارەیەکی بەرچاو لەکۆچبەرانی کورد بوونەتە قوربانی و ژمارەیەکی تریشیان تا ئێستا بیسەروشوێنن.
بەپێی ئامارەکەی دەزگای لوتکە (27) کۆچبەر بێسەر و شوێنن و (25) کۆچبەریش خنکاون (58) کۆچبەریش رزگاریان بوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، نوێنەرایەتی دەزگاکە لەسەرەتای ئەو رووداوانەوە لەگەڵ لایەنەپەیوەندیدارەکانی یۆنان و نوێنەرایەتی عێراق لەپەیوەندی و ھەماھەنگیدابوین بەمەبەستی پێدانی زانیاری لەسەر تەرمی ئەو کۆچبەرانەی بونەتە قوربانی ڕووداوەکانن.
لە ڕاگەیەندراوەکەیدا دەزگای لوتکە دەڵێت: “لیژنەیەک لە نوێنەرایەتی عێراق سەردانی ئەو (57)کۆچبەرە دەکەن کە لە کەمپی (ئەمێک دەلێدەن)لە ئەسینای پایتەختی ئەو وڵاتە