لە خولی ئینگلتەرا چێڵسی نەیتوانی لە برایتۆن بباتەوە و بە گۆڵێک لەگەڵیدا یەکسانبوو.
لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی 20ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی چێڵسی لە یاریگای ستامفۆرد بریج میوانداری یانەی برایتۆنی کرد.
لە خولەکی 28 رۆمیلۆ لوکاکۆ گۆڵێک بۆ چێڵسی کرد بەڵام لە خولەکی 91 دانی وێلباک گۆڵی یەکسانی بۆ برایتۆن کردەوە و یاریەکەش بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەردوو یانە کۆتاییهات.
بەم ئەنجامە، چێڵسی خاڵەکانی گەیاندە 42 و چوە دووەمی ڕیزبەندی، برایتۆنیش بە 24 خاڵ لە پلەی دەیەمدایە.