لە شەوی سەری ساڵدا؛ لە هەولێر چەند رووداوی هاتوچۆ روویدا؟

بەگوێرەی هاتوچۆی هەولێر، لە شەوی سەری ساڵدا سێ رووداوی هاتوچۆ روویداوە و پێنج کەس برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، کۆی گشتی رووداوەکانی هاتوچۆ لەناو شاری هەولێر لە شەوی سەری ساڵدا پێنج رووداوی هاتوچۆ بووە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بەهۆی ئەو سێ رووداوەوە پێنج کەس برینداربوون، دەشڵێت، زیانی ماددیش بەر شەش ئۆتۆمبێل کەوتووە.
رووداوەکانی ھاتوچۆ بە یەکێک لە ھۆکارە سەرەکییەکانی گیان لەدەستدان و برینداربوون یان کەمئەندامبوون دادەنرێت لە ھەرێم، کە بەشێکی پەیوەندی بە خراپی رێگاوبان و کوالێتی رێگاوبانەکانەوە ھەیە و بەشێکیشیان پەیوەندی بە پابەندنەبوونی شۆفێران بە خێرایی دیارکراو و رێنماییەکانی ھاتوچۆوە ھەیە.

پەیوەندیدار