نرخی دۆلار جێگیرە و نەوتیش دابەزی

بەهای دراوەکان-:

‎نرخی دۆلار بەرامبەر دینار
148,000

‎نرخی یۆرۆ بەرامبەر دینار
167,000=€100

‎نرخی پاوەن بەرامبەر دینار
199,000=£100

‎نرخی تمەن بەرامبەر دۆلار
$100=2,900,000

‎نرخی یۆرۆ بەرامبەر دۆلار
€100=113$

‎نرخی پاوەن بەرامبەر دۆلار
£100=132,050

‎نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار
1332 =100$


نرخی نەوت دابەزی-:

ئەمڕۆ شەممە 01-01-2022 هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 77 دۆلار و 78 سەنتە و هەر بەرمیلێک نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش بە 75 دۆلار و 21 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

لەسەر ئاستی جیهاندا هەرچەندە ڤایرۆسی ئۆمیکۆرن بە خێرایی تەشەنە دەکات، بەڵام وڵاتانی جیهان گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی کە ئۆمیکرۆن بە رێژەیەکی کەمتر لە جۆرەکانی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا خەڵک رەوانەی نەخۆشخانەکان دەکات، لەبەر ئەوەش لەم رۆژانەی کۆتایی ساڵەدا هەوڵدەدەن رێوشوێنەکانی دژ بەو ڤایرۆسە بە چەشنێک نەبن کە زیانی گەورە لە ئابوورییەکانیان بدەن.

بەهۆی دابەزینی بەهای دۆلار لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی زێڕ توانیبووی بە رێژەیەکی کەم بەرزببێتەوە، بەڵام رۆژی پێنجشەممە بەهای دۆلار بە راددەیەکی زۆر جێگیر بوو، لەبەر ئەوەش پێشبینی ناکرێت گۆڕانکاریی زۆر لە نرخی زێڕ رووبدات. ئێستا هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکان بە 1829 دۆلارە.

نرخی زێڕ-:

نرخی زێڕ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکان کەمێک بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و هەر ئۆنسەیەکی بە 1829 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

نرخی زێڕی عەیار 24 بە 432 هەزار دینارە
نرخی زێڕی عەیار 22 بە 395 هەزار دینارە
نرخی زێڕی عەیار 21 بە 380 هەزار دینارە
نرخی زێڕی عەیار 18 بە 324 هەزار دینارە

پەیوەندیدار