ئۆمیکرۆن هەزاران گەشتی ئاسمانی لە جیهاندا هەڵوەشاندەوە

هەزاران گەشتی ئاسمانی لە جیهاندا بەهۆی کۆرۆنای جۆری ئۆمیکرۆن-ەوە هەڵوەشێندرانەوە، هاوکات لە ئەمریکا بەهۆی زریان و نالەباری کەشوهەواوە زیاتر لە دوو هەزار و 500 گەشتی ئاسمانی هەڵوەشێندرانەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی هەواڵی بی بی سی، دوێنێ شەممە چوار هەزار و 400 گەستی ئاسمانی لە جیهاندا هەڵوەشێندراونەتەوە و هۆکاری سەرەکیشی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنای ئۆمیکرۆن بووە کە بەشێک لە ستافی فڕۆکەوانی وڵاتەکان تووشیان بووە.

لەلایەکی دیکەوە بەفرێکی زۆر لە ئەمریکا باریوە، بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە دوو هەزار و 500 گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا هەڵوەشێندراونەتەوە کە زیاتر لە هەزار گەشتیان لە ویلایەتی شیکاگۆ بووە.

هێڵی ئاسمانی ئەمریکا لەوبارەیەوە وتوویەتی کە زووتر گەشتیارانیان ئاگادارکردووەتەوە لەوەی گەشتە ئاسمانیەکانیان هەڵدەوەشێنرێتەوە تا بیر لە بڕیارێکی دیکە بدەنەوە لە پشووی سەری ساڵدا.

ئەمساڵ ساڵی هەڵوەشاندنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان بوو لە ئەمریکا بەجۆرێک تەنیا لە 24ی مانگی رابردووەوە تا کۆتایی ساڵ 12 هەزار گەشتی ئاسمانی لەو وڵاتە هەڵوەشێنراونەتەوە و هۆکاری سەرەکی ئەوەش بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بووە.

پەیوەندیدار