ئەنچیلۆتی : ڕایگەیاند ئامادەن بۆ یاریەكەی خیتافی

ئەنچیلۆتی ڕایگەیاند بەباشی خۆیان ئامادەکردوە و ئێستا کاتی بیرکردنەوە نیە لە گواستنەوەی مباپێ.

کارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لە کۆنگرەی ڕۆژنامەنوسی یاریەکەیان بەرامبەر خیتافی لە خولی ئیسپانیا ڕایگەیاند زۆرینەی یاریزانەکانی یانەکە بەباشی ڕاهێنانیان ئەنجامداوە و تەنیا ڤینیسیۆس جۆنیۆر و کارڤاخال و یۆڤیچ ئامادەی یاریەکە نابن.

وتیشی: سەرەڕای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەڵام ئەگەر کارەکان بەمشێوەیە بەردەوامبن ئەوا ناچارین یاریەکان ئەنجامبدەین و ڕیز لەو بڕیارە دەگرین چونکە ئەوە دەداپەروەرانەیە.

دەربارەی مباپێش ووتی: هێشتا زۆر زووە بۆ وەرزی هاوین و باسکردنی گواستنەوەی کیلیان مباپێ،ئەوەی کە لەئێستادا گرنگە بۆمان ئەوەیە بجەنگین و بەردەوامبین لە سەرکەوتنەکان چونکە ڕکابەری لەسەر بەدەستهێنانی چەندین نازناو دەکەین.

لەکۆتایشدا دوپاتیکردەوە هازارد تەندروستی باشە و بەباشی گەڕاوەتەوە و پابەندە بەڕاهێنانەکانەوە، لەبارەی پێکهاتەی سەرەکیشەوە ناتوانم ئەوە ئاشکرابکەم.

پەیوەندیدار