لە خولی ئینگلتەرا تۆتنهام سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا و لە واتفۆردی بردەوە.
لە یاریەکانی هەفتەی بیست و یەکی خولی نایابی ئینگلتەرا یانەی تۆتنهام بووە میوانی یانەی واتفۆرد و یاریەکەشی بەئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر لێبردەوە.
یاریزانانی هەردوو یانە هەوڵێکی زۆریاندا تا گۆڵ تۆماربکەن و ئەنجامەکە لەبەرژەوەندی خۆیان کۆتای پێبهێنن بەڵام هەموو هەوڵەکانیان بەبێ ئەنجام مایەوە تا لەکۆتا خولەکەکانی یاریەکەدا و لەخولەکی 96 دا داڤینسۆن سانچێز گۆڵی سەرکەوتنی تۆتنهامی تۆمارکرد و سێ خاڵی یاریەکەی بە یانەکەی بەخشی.
بەو ئەنجامەش تۆتنهام خاڵەکانی گەیاندە 33 خاڵ و لەپلەی پێنجەمی ڕیزبەندیدایە، واتفۆردیش بە 13 خاڵەوە لە پلەی حەڤدەیەمدایە.