بەپێی ئامارێكی رێكخراوی مافەكانی مرۆڤ لە عەفرین- سووریا لە 2021 زۆرترین پێشێلكاری لە عەفرین كراوە.
بەپێی ئەو ئامارەی مافی مرۆڤ لە عەفرین، 8063 هاووڵاتی سڤیل رفێندراون لەلایەن گروپە چەكدارە توندڕۆ ئیسلامییەكانەوەو چارەنووسی بەشێكیان نادیارە لەنێویاندا 84 ژن و كچ هەن، 6 كەس لەوانە خۆیان كوشتووە.
بەپێی هەمان ئامار، 70 دەستدرێژی سێكسی تۆماركراوە.
لە عەفرین 655 هاووڵاتی سیڤیل كوژراون، 498 لەوانە بە بۆمب بارانی توركیاو گروپە چەكدارەكان كوژراون، 696 كەسی تریش برینداربوون كە 303یان منداڵ بوون و 213یان ژنن، 90 كەس لەژێر ئەشكەنجەدا گیانیان لە دەستداوە.
لە سنووری عەفرین 333900 درەختی زەیتون هەڕاج فرۆش كراون و 59 شوێنەوار وێرانكراون