ساڵی 2021 لە سەرانسەری جیهان 45 ڕۆژنامەنوس كوژراون

فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند كە لە ساڵی 2021دا 45 ڕۆژنامەنووس لە سەرانسەری جیهان كوژراون.

فیدڕاسیۆنەكە ڕایگەیاندووە كە ئەو ژمارەیە بە بەراود بە ساڵانی ڕابردوو كەمترە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا هاتووە: “كەمبوونەوەی ژمارەی كوژرانی ڕۆژنامەنووسانی دڵخۆشیەك دەبەخشێت، بەڵام ئەو دڵخۆشییە نییە لە ئاست ئەو توندوتیژییە بەردەوامانەی بەرامبەر ڕۆژنامەوانان لە جیهاندا دەكرێت”.

ئەفغانستان لە پێشەنگی وڵاتانی جیهاندایە لە كوژرانی ڕۆژنامەوانان كە لە ساڵی 2021دا 9 ڕۆژنامەوان كوژراوان، مەكسیك لە پلەی دووەمدایە و 8 ڕۆژنامەوان لەو ساڵەدا كوژراون، دوای ئەوەش هیندستان دێت كە 4 ڕۆژنامەوان كوژراون.

فیدڕاسیۆنەكە ڕاشیگەیاند كە زۆربەی ئەو ڕاگەیاندكارانە بە هۆی ئاشكراكردنی گەندەڵی و خراپ بەكارهێنانی دەسەڵات لەو وڵاتانەدا كوژراون.

سكرتێری فیدراسیۆنەكە ئەنتۆنی بیلانگەر ڕایگەیاند: ئەوان پشتگیری لە ڕێككەوتننامەی نەتەوە یەكگرتووەكان دەكەن لەسەر پاراستنی ڕۆژنامەنووسان و بەرگریكردن لە ڕۆژنامەوانان

پەیوەندیدار