لە شەوى سەرى ساڵدا (847) ئۆتۆمبێل لە فەرەنسا سوتێنران

وەک نەریتێکی ساڵانە، تەنها لەشەوی رابردودا کە جیهان سەرقاڵی بەڕێکردنی کۆتایی (2021) بوو، لەلایەن گەنجان و هەوادارانی ئاهەنگەکانی ئەو شەوە. (874) ئۆتۆمبێل لە فەرەنسا سوتێنران.

جیراڵد دارمانین وەزیری ناوخۆی فەرەنسا لە تویتێکدا ئاشکرایکرد، شەوی رابردو (874) ئۆتۆمبێل کە لە گەڕەکەکان پارک کرابوون، سوتێنران.

ئەو وەزیرە ئەوەشی خستەڕو، بەهۆی بونی زۆری پۆلیس لەشەقامەکانی شار هێرشی تووڕەیی کەمبوەتەوە، لەلایەکی دیکەوە رێکارەکان دژی ئۆ میکرۆن و سنوردارکردنی ژیانی گشتی، بوەتە هۆی ئەوەی لەو شەوەدا بەراورد بە دوساڵ پێش خۆی ئۆتۆمبێلی کەمتر بسوتێنرێن.

بەپێی هەواڵێکی سکای نیوز، سوتاندنی ئۆتۆمبێلەکان لە شەوی سەری ساڵدا لەلایەن گەنجانەوە بەتایبەت وەک نەریتێکی ساڵانەی لێهاتووە، بەشێوەیەک لە دوای ساڵی (1990)وە، لەشاری ستراسبۆرگەوە دەستیپێکرد.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بەهۆی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی گەنجان لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبون لە ساڵی (2005)، هەشت هەزار و (810) ئۆتۆمبێل لە فەرەنسا سوتێنران.

پەیوەندیدار