دۆلار جێگیره‌ و لیره‌ی توركیش دابه‌زی و نەوتیش بەرزبووەوە

نرخی  دراوەکان لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان-:

‎نرخی 100 دۆلار 148,000 هەزار دینارە

‎نرخی 100 یۆرۆ 167,000 هەزار دینارە

‎نرخی 100 پاوەن 199,000 هەزار دینارە

‎نرخی 100 دۆلار 2,865,000 تمەنە

نرخی 100 دۆلار 1370 لیرەی تورکیە

نرخی زێڕ گۆڕانکاری بەسەردا ھات

ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە ھەزار و ٨٢٤ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی رێژەیەکی کەم دابەزیوە.

ھاوکات، نرخی یەک گرام زێڕ بە ٥٨ دۆلار و ٦٦ سەنت و نرخی یەک کیلۆگرام زێڕیش بە ٥٨ ھەزار و ٦٦١ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

نرخی زێڕ لە بازارەکانی ھەرێمدا ھەزار دینار بەرزبووەتەوە و بەمجۆرەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ١٨ بە ٣٢٥ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢١ بە ٣٧٩ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢٤ بە ٤٣٤ ھەزار دینارە.

نرخی نەوت ٧٨ دۆلاری تێپەڕاند

ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕی نەوتی جیھانیدا بە ٧٨ دۆلار و ٣٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی ٥٧ سەنت بەرزبووەتەوە.

ھاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی لە بازاڕی نەوتی جیھانیدا بە ٧٥ دۆلار و ٨٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

بەگوێرەی پێشبینییەکان لە ساڵی ٢٠٢٢دا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.

پێشتر، ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوە کردبوو، “نرخی ھەر بەرمیلێک نەوت بۆ ١٠٠ دۆلار بەرزدەبێتەوە، بەڵام بەردەوام نابێت.”

پەیوەندیدار