ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر رەتیدەكاتەوە ئەو گرتە ڤیدیۆیەی بڵاوكرایەوە تێیدا گێچەڵی سێكسی بە ژنێك دەكرێت لە شەوی سەری ساڵدا لە هەولێر بووبێت و جەخت لەوە دەكاتەوە، بۆ هەر حاڵەتێكی لەو شێوەیە رێكاری توند دەگرنەبەر.
سەبارەت بە گرتە ڤیدیۆكە ئۆمێد خۆشناو لە لێدوانێكدا باسی لەوە كردووە، ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی كە بڵاوبونەتەوە و تێیدا دەردەكەوێت گێچەڵ بە ئافرەتان دەكرێت لە هەولێر نین، دڵنیایی دەدەن كە ئەگەر رووداوێكی نەخوازراوی لەو شێوەیە روبدات رێكاری توند دەگرنە بەر.
هەر لەو بارەیەوە سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاندووە، تاوەكو ئێستا دڵنیانین لەوەی ئەو شوێنە سلێمانییە یاخودنا، بۆ دڵنیابونیش دەبێت سكاڵا تۆماربكرێت.
جەختی لەوەش كردووەتەوە، ئەگەر تاوانلێكراو سكاڵا تۆماربكات هێزە ئەمنییەكان بە فەرمانی دادوەر دەتوانن كامێرای چاودێری لێبدەنەوە و شوێنەكە بدۆزنەوە و سەرەداوێكیشیان لەبارەی تۆمەتبارەكانەوە دەستبكەوێت.