بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان هه‌ور و نمه‌بارانی پچڕ پچڕ ده‌بێت له‌ناو جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌فر بارین له‌ناوچه شاخاویه به‌رزه‌كان، سبه‌ینێش ئه‌گه‌ری بارینی به‌فر هه‌یه.
بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان هه‌ور و نمه‌بارانی پچڕ پچڕ ده‌بێت له‌ناو جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌فر بارین له‌ناوچه شاخاویه به‌رزه‌كان، له ئێواره‌دا بارینی باران و به‌فر كۆتایی دێت و ئاسمان به‌گشتی ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه هه‌ور.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئه‌مڕۆ به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 9 پله و نزمترین پله‌ش دو پله ده‌بێت و خێرایی با له‌نێوان 5 بۆ 10 كیلۆمه‌تردا ده‌بێت.
کەشناسی باسی له‌وه‌شكردوه، سبه‌ی سێشه‌ممه ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری بارینی به‌فرێكی كه‌م له‌سه‌ر لوتكه‌ی شاخه به‌رز سنوریه‌كان، پله‌كانی گه‌رماش له‌نێوان 1 بۆ 10 پله‌دا ده‌بێت.