سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند كه به‌فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان هێرش كرایه‌سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی “عه‌ین ئه‌لئه‌سه‌د” له پارێزگای ئه‌نبار.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه میدیا عێراقییه‌كان له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منییه‌وه بڵاویانكرده‌وه كه سیستمی به‌رگری ئاسمانی توانی دوو فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بخاته خواره‌وه كه هێرشیان كرده‌سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی “عه‌ین ئه‌لئه‌سه‌د” له پارێزگای ئه‌نبار.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند كه دوو فڕٍۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی بۆمڕێژكراو له نزیك بنكه‌ی سه‌ربازی “عه‌ین ئه‌لئه‌سه‌د” تێكشكێندران.
دوێنێش سه‌رچاوه‌كی ئه‌منی خستنه‌خواره‌وه‌ی دوو فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی راگه‌یاند كه هێرشیان كردبووه‌سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی ڤیكتۆریا له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا.