سه‌ربازانی سوپای توركیا گوندێك له‌سنوری پارێزگای هه‌ولێر گه‌مارۆده‌ده‌ن‌و به‌گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كیش، له‌و گونده هه‌ركه‌س بچێته ده‌ره‌وه یان ته‌قه‌ی لێده‌كرێت یان ده‌یڕفێنن.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ڕۆژنیوز، لەچوارچێوەی هەڵمەتی چۆڵکردنی گوند‌و ناوچە سنوورییەکانی هەرێم‌و بەسەربازگەکردنیان لەلایەن سوپای داگیرکەری تورکەوە، گەمارۆیان خستوەتە سەر گوندی دایلای لەناوچەی برادۆستی سەر بەشارەدێی سیدەکان‌و ڕێگه‌نادەن هیچ هاوڵاتییەک لەماڵەکەی بچێتە دەرەوە، تەنانەت بۆ لەوەڕاندنی ئاژەڵ‌و پێداویستییەکانیشیان.
ڕۆژی 31ی 12ی 2021 سه‌ربازانی تورکیا دوو شوانیان لەکاتی لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانیان لەسەر زەوی خۆیان‌و لەهەمان گوند ڕفاندوه‌و تائێستاش چاره‌نوسیان نادیاره.
خه‌ڵكی ئه‌و گونده‌ش ده‌ڵێن، گونده‌كه‌یان شوێنی مەدەنییەو هیچ گەریلاو باره‌گایه‌كی په‌كه‌كه‌ی لێ نییه، جه‌ختیشده‌كه‌نه‌وه، سوپای تورکیا ژیانیان لێ تاڵکردون‌و لەوەتەی هاتونەتە ناوچەکە دۆخێكی زۆر مەترسیداریان دروستکردوە.
سوپای تورکیا دوو هاوڵاتی بەناوەکانی (ئەکرەم خه‌لیل‌و زێدان نەبی مسته‌فا) لەگوندی دایلای دەڤەری برادۆست ده‌ستگیركردوه‌و تائێستاش چارەنوسیان نادیارە.
میدیاكانی نزیك له‌په‌كه‌كه‌ش ئاشكرایانكرد، بەمەبەستی لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا ڕەوانەی سەربازگەی ڕوبارۆك لەهەرێمی شەمزینان لەباكوری كوردستان كراون كە سەربازگەیەكی گەورەی دەوڵەتی توركیای