دانیشتوانی عیراق 41 ملیۆن كەسی تێپەڕاند

وەزارەتی پلاندانانی عیراق بڵاویكردەوە، بەپێی خەمڵاندنەكانیان دانیشتوانی عیراق لە ساڵی 2021دا گەیشتووەتە 41 ملیۆن و 190 هەزار و 658 كەس، بەغداش قەرەباڵغترین پارێزگایە كە نزیكەی 9 ملیۆن كەسی تێدایە.


وەزارەتەكە بڵاویكردووەتەوە، دانیشتوانی عیراق لە ساڵی 2021دا گەیشتووەتە 41 ملیۆن و 190 هەزار و 658 كەس، لەو ژمارەیە 20 ملیۆن و 810 هەزار و 479 كەسیان لە رەگەزی نێرن كە دەكاتە 51%، هەروەها 20 ملیۆن و 380 هەزار و 179 كەسیان لە رەگەزی مێن واتە 49%.


رونیشكراوەتەوە، 28 ملیۆن و 779 هەزار و 201 كەس لە ناوچە شارییەكاندا دەژین كە دەكاتە 69.9%، هەروەها 12 ملیۆن و 411 هەزار و 457 كەس لە لادێ و گوندەكان دەژین كە دەكاتە 30.1%ی كۆی دانیشتوان.


بەپێی هەمان ئامار، بەغدای پایتەخت قەرەباڵغترین پارێزگایە و ژمارەی دانیشتوانی 8 ملیۆن و 780 هەزار كەسە، هەروەها پارێزگای موسەنا كەمترین دانیشتوانی هەیە كە 880 هەزار كەسە.

پەیوەندیدار