سیڤیلیە جیاوازی خاڵەكانی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید کەمکردەوە

لە خولی ئیسپانیا سیڤیلیە بردنەوەی بەسەر قادیش بەدەستهێنا و جیاوازیەکەی لەگەڵ ڕیاڵ مەدریدی پێشەنگ کەمکردەوە.
لەکۆتا یاری هەفتەی 19ی خولی ئیسپانیا، یانەی سیڤیلیە بوە میوانی یانەی قادیش.
یاریەکەش بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە سوودی سیڤیلیەی میوان کۆتاییهات، گۆڵەکەش لۆکاس ئۆکامپۆس لە خولەکی 58 تۆماریکرد.
لە هەمان هەفتە، یانەی ڤیاڕیاڵ لە یاریگای خۆی بە ئەنجامێکی گەورە و بە پێنج گۆڵی بێبەرامبەر لە لیڤانتی بردەوە، ئۆساسۆناش بە گۆڵێک بەرامبەر سێ گۆڵ شکستی هێنا بەرامبەر ئەتلەتیک بلباو.
سیڤیلیە خاڵەکانی گەیاندە 41 و جیاوازیەکەی لەگەڵ ڕیاڵ مەدریدی پێشەنگ بۆ پێنج خاڵ کەم کردەوە، ڤیاڕیاڵ و بلباویش لەپلەکانی هەشتەم و دەیەمدان.

پەیوەندیدار