لە سلێمانی ماڵێك سووتاو كەسێك گیانی لەدەستدا

لە سلێمانی پیاوێكی تەمەن 80 ساڵ بە هۆی سوتانی ماڵەكەیەوە گیانی لەدەستداو خێزانەكەشی بەهۆی كاریگەری گازەوە رەوانەی نەخۆشخانە كرا.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بڵاویكردەوە، ئێوارەی رۆژی دووشەممە لە گەڕەكی گردەبڕاوەكە ماڵێك كە ژن و پیاوێكی بە تەمەنی تێدا دەژیان بەهۆی شۆرتی كارەباوە سووتا، تیمەكانی بەرگری شارستانی بەخێرایی ئاگرەكەیان كۆنترۆڵ كردووە.

ئاماژە بەئەوەش كراوە، ژن و پیاوێكی بە تەمەن لەو ماڵەدا دەژیان بەهۆی كاریگەری دووكەڵەوە لەسەریان رەوانەی نەخۆشخانە كران، پیاوەكە تەمەنی 80 ساڵ بووە و گیانی لەدەستداوە.

باس لە ئەوەشكراوە، هۆكاری تێكچوونی باری تەندروستییان دوكەڵ و غاز بووە و نەسووتاون، دیواری ماڵەكەیان پلاستیك بووە و دووكەڵ پەنگی خواردووەتەوە و گاز لێیداون.

زیانە مادییەكانیش، بە پێنج ملیۆن دینار مەزەندە دەكرێت.

پەیوەندیدار