521 حاڵه‌تی توندوتیژی به‌رامبه‌ر پیاوان تۆماركراوه‌

یه‌كێتی پیاوانی كوردستان ئاماره‌كانی توندوتیژی به‌رامبه‌ر پیاوان بۆساڵی 2021 ئاشكراده‌كات‌و سكرتێری یه‌كێتیه‌كه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “له‌و ساڵه‌دا 521 حاڵه‌تی توندوتیژی به‌رامبه‌ر پیاوان تۆماركراوه‌”.

بورهان عه‌لی فه‌ره‌ج سكرتێری یه‌كێتی پیاوانی كوردستان ڕاگه‌یاند، “له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردودا 521 حاڵه‌تی سكاڵاو توندوتیژی 68 حاڵه‌تی خۆكوشتنی پیاوان شه‌ش حاڵه‌تی كوشتنی پیاوان له‌لایه‌ن ژنان به‌هاوكاری كه‌سانی تر تۆماركراوه‌و به‌راورد به‌ساڵی 2020 ڕێژه‌كه‌ نزیكه‌ی 30 حاڵه‌ت كه‌میكردوه‌”.

وتیشی:”تاكی كورد به‌گشتی بڕوایان به‌تۆماركردنی سكاڵاو په‌نابردن بۆ دادگاكان نییه‌ بۆیه‌ ڕێژه‌كه‌ كه‌میكردوه‌ گه‌رنا توندوتیژیه‌كان ڕوو له‌هه‌ڵكشانه‌، تۆماركردنی سكاڵا كه‌مبوه‌ته‌وه‌ نه‌ك خودی توندوتیژیی”.

ناوبراو ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، “ده‌ركردنی پیاوان‌و ماڵ به‌جێهێشتنی پیاوان ڕوو له‌زیادبونه‌و ته‌داخولكردنی كه‌سوكارو ده‌وروبه‌ر هۆكاری قوڵبونه‌وه‌ی كێشه‌كانن”.

توندوتیژی خێزانی له‌هه‌رێمی كوردستان ڕوو له‌هه‌ڵكشانه‌و پسپۆڕان‌و توێژه‌رانی بواری كۆمه‌ڵایه‌تی باس له‌وه‌ده‌كه‌ن به‌ربڵاوی‌و به‌خراپی به‌كارهێنانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هۆكاری سه‌ره‌كی زیادبونی كێشه‌ خێزانیه‌كانن.

پەیوەندیدار