ئۆپیك پڵه‌س بڕیاریدا مانگی داھاتوو بڕی به‌رھه‌م زیاد بكات

وڵاتانی هاوپه‌یمانی ئۆپیك پڵه‌س تایبه‌ت به‌ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، بڕیاریاندا بۆ مانگی شوباتی داهاتوو ڕۆژانه‌ بڕی 400 هه‌زار به‌رمیل زیاد بكه‌ن، ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برنت به‌رزبۆوه‌ بۆ 80 دۆلار.

ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌، دوای بڕیاری زیادكردنی 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه‌ بۆ مانگی شوباتی داهاتوو، وڵاتانی ئۆپیك پڵه‌س بڕیاریدا كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو له‌ ڕۆژی 2ی مانگی شوباتی داهاتوودا ئه‌نجام بدات. ده‌وڵه‌تانی ئۆپیك پڵه‌س نزیكه‌ی له‌ 45%ی داخوازی نه‌وتی جیهان دابین ده‌كات.

له‌ ساڵی 2020 و به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی په‌تای كۆرۆناوه‌، 13 ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی ڕێكخراوی ئۆپیك و هاوپه‌یمانه‌كانیان له‌ ئۆپیك پڵه‌س، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بڕی به‌رهه‌مهێنانی خۆیان كه‌مكرده‌وه‌.

بێستون لەتیف

پەیوەندیدار