باری كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ ڕاگەیەندرا

کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئه‌مرۆ و سبه‌ینێی بڵاوکردەوە، به‌پێی پێشبینییه‌كانیش پلەكانی گەرما بەجێگیری دەمێننەوە و ئاسمانی ناوچەكانی هەرێم ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکانی که‌شناسیی ، ئەمڕۆ چوارشەممە لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 13 پلە دەبێت، لە سلێمانی 10 پله‌، هەڵەبجە 9 پلە، دهۆک 12 پله‌ و کەرکوک 14 پلە دەبێت.

هاوكات سبەینێ پێنجشەممە ، لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 14 پلە دەبێت، لە سلێمانی 12 پلە،هەڵەبجە 12 پلە، دهۆک 13 پله‌ و کەرکوکیش 15 پله‌ دەبێت.

بێستون لەتیف

پەیوەندیدار