بەشی هه‌شته‌می چەكی بانكی پارەی جوتیارانی هه‌رێم دابەش دەكرێت


ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 5 ى 1 ى 2022 ، نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی له‌ وه‌زاره‌تی پازگانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: چەكی بانكی بەشی هه‌شته‌می پارەی جوتیاران بۆ ساڵی (2021) گەیشت.
پاش وه‌رگرتنی رێككاره‌ ئیدارییه‌كان له‌ڕێگای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بازرگانی دانه‌وێله‌ی شاره‌كانی هه‌رێم ، له‌چه‌ند رۆژی داهاتوو به‌پێی ڕۆژی وه‌رگرتنی گه‌نم له‌ سایلۆكان چه‌كه‌كان دابه‌شده‌كرێن.
نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی له‌ وه‌زاره‌تی پازگانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، كه‌ بڕی پاره‌ی هاتوو بۆ پارێزگاكانی هه‌رێم به‌م شێوه‌یه‌:
هەولێر (350.000000) سێ سەدو پەنجا ملیۆن دینار .
سڵێمانی(500.000000) پێنج سەد ملیۆن دینار .
دهۆك (50.000000) پەنجا ملیۆن دینار.

بێستون لەتیف

پەیوەندیدار