ڕۆمێلۆ لۆکاکۆ دوای ئەوەى لە چاوپێکەتنێکدا لەگەڵ تۆڕی سکای سپۆرتی ئیتاڵیا بێزاری خۆی بەرامبەر تاکتیکەکانی تۆخێلی ڕاهێنەر دەربڕی و هیوای خواست بگەڕێتەوە ئینتەرمیلان بۆ یاریکردن و بە ڕادەیەکی زۆریش دڵی هاندەرانی چێڵسی شکاند، سەرئەنجام لە لێدوانەکانی پەشیمان بووەوە.
لە چاوپێکەتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فەرمی یانەکەى بە ئاشکرا، لۆکاکۆ داوای لێبوردنی لە تۆخێلی ڕاهێنەر و ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی چێڵسی و هاندران کرد کە ئەوەى ڕوویداوە کاردانەوەیەکی نابەجێ بووە و هەندێک لە وتەکانیشی شیکردنەوەى هەڵەی بۆ کراوە و لەهەموو یارییەکیشدا بوونی خۆی لەسەدا سەد دەسەلمێنێت.
لۆکاکۆ دووپاتیکردەوە، بەردەوام دەبێت لە هاوکاریکردنی یانەکەى بۆ سەرکەوتنەکان و هاندرانی یانەکەشی دڵنیاکردەوە لە لێدوانەکەیدا مەبەستی بێ ڕێزی نەبووە و هەندێک کەس ئاگاداردن لە تەمەنی 10ساڵییەوە خەونی بووە بۆ چێڵسی یاریبکات و لە ئێستادا کە بۆ پێنج وەرز گەڕاوەتەوە یانەکەى ئەوەى لە توانایدا بێت پێشکەشی دەکات.
بێستون لەتیف