توێژینەوەیەکی ئەمریکی رایدەگەیەنێت، هەرچەندە لەم کاتەدا ئامارەکانی توشبون بە جۆری گۆڕاوی کۆرۆنا کە بە “ئۆمیکرۆن” ناسراوە گەیشتوەتە بەرزترین ئاست، بەڵام بەهۆی زۆری گۆڕانی پێکهاتەی ئۆمیکرۆن، کەمی کاریگەرییەکەیی و گرتنەبەری رێکاری خۆپارێزییەوە، چاوەڕێ دەکرێت پەتاکە لەداهاتویەکی نزیکدا کۆتایی بێت
توێژینەوەکە لەلایەن زانکۆی فلۆریدا ئەنجامدراوە و باس لەوەشدەکات، شەپۆلی ئۆمیکرۆن بەخێرایی بڵاودەبێتەوە بەراورد بە جۆرە گۆڕاوەکانی دیکەی کۆرۆنا، بەجۆرێک شەپۆلی ئۆمیکرۆن خێراتربوە لەوەی زانایان چاوەڕێیان دەکرد.
ئاماژەی بەوەشكردوە، بەڵام زانایان توشی سەرسوڕمان نەبون بەهۆی شەپۆلی ئۆمیکرۆن و خێرایی بڵاوبونەوەی، چونکە تیمی توێژینەوەکە پێشبینی توشبویەکی فراوانیان کرد بەهۆی جۆرە گۆڕاوەکانی کۆرۆنا.
لەتوێژینەوەکەدا هاتوە، توشبوانی ئۆمیکرۆن سێ رۆژ پێویستییان بە کەرەنتین هەیە لەکاتێکدا توشبوانی دەلتا کۆرۆنا پێنج رۆژ کەرەنتین دەکران، ئەوەش وەک هۆکارێکی خێرا بڵاوبونەوەی پەتاکە دەدەکەوێت، هەروەها ئەوانەی ڤاکسینیان وەرنەگرتوە، مەترسی دەکرێت بەتوندی توشی پەتاکە ببن.