لە جامی کاراباو چێڵسی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردنەوەی بەسەر تۆتنهام بەدەستهێنا.
لە یاری چوونی قۆناغی پێش کۆتایی جامی کاراباو، یانەی چێڵسی لە یاریگای ستامفۆرد بریج میوانداری یانەی تۆتنهامی کرد.
چێڵسی ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد و بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر یاریەکەی لە تۆتنهام بردەوە، گۆڵەکانیش کای هاڤێرتز و بن دایڤز بە هەڵە لە خۆیان لە خولەکەکانی پێنج و 34دا تۆماریانکرد.
بڕیارە لە یاری گەڕانەوەدا لە 12ی ئەم مانگەدا یانەی تۆتنهام لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی چێڵسی بکات.