چاڤی نەیشاردەوە بەرامبەر لیناریس بەربەست هەبووە و سەبارەت بە دیمبلیش دەڵێت هیچ پێشکەوتنێک لە ئارادا نیە.
لە لێدوانێکدا کە ڕۆژنامەی مارکا بەشێک لە وتەکانی بڵاوکردەوە، چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری بەرشەلۆنە دووپاتیکردەوە لە تایمی یەکەمی یارییەکەدا یاریزانەکانی وەک پێویست دەرنەکەوتن و ڕووبەڕووی چەند بەربەستێک بونەوە، کە بە پێشکەوتنی یانەی خاوەن یاریگا کۆتایی هات.
ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەدا، لە نیوەی دووەمدا بەسەر ڕێگرییەکان زاڵ بون و بەهۆی جێبەجێکردنی پلانەکان وەک خۆی توانیان دوو گۆڵ تۆماربکەن و سەرکەوتن بۆ قۆناغی 16 مسۆگەر بکەن، کە ئەوەش ئەوەبوو کە کاریان بۆ دەکرد.
سەبارەت بە دیمبلی، چاڤی ڕایگەیاند لەسەر ئاستی تاکی ئاستێکی باشی پێشکەش کردوو پلانەکانی وەک خۆی جێبەجێ کرد، تایبەت بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەشی نەیشاردەوە هیچ پێشکەوتنێک لە ئارادا نیە و هیوادارن لە یانەکەیان بەردەوام بێت لە یاریکردن.