حەشدی شەعبی داوای لێكۆڵینەوە لە هێرشەكەی سەر هێزەكانی پێشمەرگە دەكات

دەستەی گشتی حەشدی شەعبی بڵاویكردەوە، سەركۆنەی هێرشە موشەكیەكەی شەوی رابردووی سەر هێزەكانی پێشمەرگە لەمیحوەری پردێ دەكەن و داواش دەكەن، لێكۆڵینەوەی بەپەلە لەو روداوە بكرێت.

دەستەكە لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، بەتوندترین شێوە سەركۆنەی بەئامانجگرتنی هێزەكانی پێشمەرگە لە ناوچەی پردێ دەكەن.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە حەشدی شەعبی رونیكردووەتەوە، هەر هێرشێك بۆ سەر هەر هێزێكی عیراقی بەمانای بەئامانجگرتنی حەشدی شەعبییە.

جەخت لەوەش كراوەتەوە، داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەن لێكۆڵینەوە بەپەلە لەو رووداوە بكات، بۆ ئەوەی ئەنجامدەرانی ئەو هێرشە ترسنۆكانە بدۆزرێنەوە.

پەیوەندیدار