وەزارەتی تەندروستی عێراق هۆشداری دەدات لەزیادبوونی ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن و رایگەیاند، گەڕانەوە بۆ کەرەنتین و قەدەغەی هاتووچۆ پەیوەستە بە رەوشی بڵاوبوونەوەی پەتاکە و ئاستی خۆپارێزیی هاوڵاتیانەوە.
راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە، لەم کاتەدا بابەتی کەرەنتین و قەدەغەی هاتووچۆ پەیوەستە بە رەوشی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و جۆرە گۆڕاوەکانی، چونکە سەرەڕای کەمی ژمارەی توشبووانی ئۆمیکرۆن، بەڵام مەترسی زیادبوونی ئامارەکان دەکرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، وەرگرتنی ڤاکسین و جێبەجێکردنی رێنماییەکانی خۆپارێزی دوو گونجاوترین رێکارن بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و جۆرە گۆڕاوەکانی.
تەندروستی عێراق ئەوەشی خستوەتەڕو، تائێستا 20%ی هاوڵاتیانی عێراق هەردوو ژەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە، هەروەها 29%ی هاوڵاتیانیش یەکەم ژەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە، رێنمایی کەسانی نەخۆش و بەساڵاچووش دەکەن کە دوای دوو مانگ لە هەردوو ژەمی ڤاکسین، ژەمی سێیەمی یارمەتیدەریش وەربگرن.