فەرمانگەی میدیای و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی حەوت ساڵدا سەردانی گەشتیاران بۆ هەرێمی کوردستان بەڕێژەی ٥٢٥ لەسەدا زیادی کردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە بەھۆی ئەو گرنگییەی بە کەرتی گەشتیاری دەدرێت، ساڵ بە ساڵ ھاتنی گەشتیاران بۆ ھەرێمی کوردستان زیادی کردووە.بەپێی ئەو داتایانەی کە فەرمانگەی میدیای و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە،
هاتنی گەشتیاران بۆ هەرێمی کوردستان لە ماوەی نێوان ٢٠١٥-٢٠٢١، بەڕێژەی ٥٢٥ لەسەدا زیادی کردووە.لە راگەیەندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو کە لە ساڵی ٢٠١٥دا ٧٨٢ هەزار، لە ٢٠١٦ یەک ملیۆن و ٦٠٠ هەزار، لە ٢٠١٧ دوو ملیۆن و ٢٠٠ هەزار، لە ٢٠١٨ سێ ملیۆن و پێنج هەزار، لە ٢٠١٩ سێ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار بووە.ئاماژە بەوەشدراوە لە ساڵی ٢٠٢٠دا کە بەھۆی ھاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، زۆربەی سنوورەکان لە جیھاندا داخرابوون، ژمارەی گەشتیاران لەو ساڵەدا کە هاتوونەتە هەرێمی کوردستان ٨٤٦ هەزار بووە
.هەر بە گوێرەی داتاکانی فەرمانگەی میدیای و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەساڵی ٢٠٢١دا، چوار ملیۆن گەشتیاران هاتوونەتە هەرێمی کوردستان.