خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا رایگەیاند پرسی کەرکووک بۆ ئەوان “زۆر گرنگە” و لە نزیکەوە چاودێری دەکەن. بە گفتوگۆ لەگەڵ هەولێر و بەغدا “پرسی ئەنجامدانی ھەڵسوکەوتی قبوڵکراو” لە کەرکووک بەردەوامە.
خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا لە هەڤپەیڤێنێکدا لەگەڵ میدیاکانی وڵاتەکەی لەسەر کۆمەڵێک پرس، لەوانەش کەرکووک، کازاخستان، ئۆپەراسیۆن بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، نزیکبوونەوەی میسر و سعودیە لە یۆنان و کڕینی سیستمی s-400 کرد.
خولوسی ئاکار لەبارەی دواپێشھاتەکانی پارێزگای کەرکووک رایگەیاند: “پرسی کەرکووک بۆ ئێمە زۆر گرنگە. لە نزیکەوە چاودێریی دەکەین. بە گفتوگۆکردن لەگەڵ ھەولێر و بەغدا پەیوەندییەکانمان لەگەڵ لایەنەکان لەسەر پرسی ئەنجامدانی ھەڵسوکەوتی قبووڵکراو لەو شوێنە بەردەوامە. ھەربۆیە لە رووی ئاسایش و داھاتووی برایانمان لە کەرکووک، ھەموو ھەوڵێک دەخەینەگەڕ بۆ ئەوەی ھیچ کارێکی نەرێنی لە رووی ئەمنییەوە روونەدات”.
وەزیری بەرگریی تورکیا، سەبارەت بە کازاخستانیش گوتی: “لەگەڵ کازاخستان پەیوەندی ئەرێنی مێژوویی، رۆشنبیری، سەربازیی پەروەردەییمان ھەیە، کارەکانمان بەردەوامە. لە نزیکەوە چاودێری دواپێشھاتەکان دەکەین”.
ئاکار، ‘کازاخستان’ی بە “ھاوپەیمانێکی گرنگ”ی تورکیا ناوبرد و گوتی: “زۆر گرنگە بە زووترین کات ئاسوودەیی لە کازاخستان دەستەبەر بکرێت. پێمانوایە برایانمان لە کازاخستان بەپێی توانای خۆیان گشت ئاڵنگەرییەکان لەو شوێنەدا تێدەپەڕێنن. وەک ھەمیشە، ئەمڕۆش ھەر پاڵپشتی کازاخستان دەبین”.
خولوسی ئاکار باسی لەوەشکرد بەمدواییانەدا میسر و سعودیە لە یۆنان نزیکبوونەتەوە و لەمبارەیەوە گوتی: “پێویستە بە بێلایەنانە، ورد و ھەستیارەوە چاودێریی پێشھاتەکان بکەین. پێویستە رووداوەکان لە نێو سنووری خۆیان بھێڵینەوە. لێرەدا پێویست بەھیچ نیگەرانییەک ناکات. لە قۆناخی داھاتوودا لەسەر پرسی سعودیە و میسر چ پێشھاتێک سەرھەڵدەدات، پێکەوە دەیبینین