هەڤاڵ عەبدوڵا ئیبراهیم
لەیادی ساڵڕۆژی کۆچی دوایی مرۆڤێکی مه‌زن، ، کرێکارێکی بیر‌و بازوو، زه‌حمه‌تکێشێکی خۆڕاگر، مرۆڤێکی نیشتمان په‌روه‌ر .
هاوڕێی خۆشەویستمان ڕه‌شاد محه‌مه‌د عه‌لی ناسراو ( به‌وه‌ستا ڕه‌شاد) .
هاوڕێ وه‌ستا ڕه‌شاد ساڵی 1961 له شاری هه‌ولێر له‌دایک بووه ، ساڵانێکی زۆر تێکه‌ڵی ژیانی سیاسی گه‌له‌که‌ی بووه، وه‌ک پێشمه‌رگه‌و تێکۆشه‌رێکی دێرین به‌کاری سیاسی . له ڕێزی حزبه‌که‌ی به‌شداری له خەباتی گهلو نیشتمانه‌که‌ی کردووه ، وه‌ک کرێکارێکی وشیار به‌رگریکاری کرێکاران بووه‌و خه‌ونی به کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆی بێ چین‌و چه‌وسانه‌وه دیوه، وه‌ک کادیرێکی پێشکه‌وتووی زه‌حمه‌تکێشان له پاڵ کاری کرێکاری هه‌ڵسوڕاوێکی بهئهزموونو به‌وره بوو .
هه‌ر بۆیه‌ش خۆشه‌ویستی هاوسه‌نگه‌رو هاوڕێیه‌کانی بوو، له‌هه‌موو کار‌و ئه‌رکه حزبیه‌کانی چاپووکو چالاک بوو ، مخابن مه‌رگی ناوه‌خته یه‌خه‌ی پێگرت .
له رۆژی (9/1/2015) دڵی پڕ هیواو ئومێدی له لێدان که‌وت، کۆمه‌ڵێک ئاوات‌و ئامانجی له‌گه‌ڵ خۆی برده ژێر گل ،چاوه‌ڕوانه هاورێو هاوسه‌نگه‌رانی ئاواته‌کانی بهێننه‌دی ،کوردستانێکی سهربهخۆو کـۆمهڵگایهکی یهکسانو بێ چه‌وسانه‌وه ، تائه‌ویش له گۆڕه‌که‌ی ئاسووده‌و به‌خته‌وه‌ر بێت، هه‌زاران سڵاو له گیانی پاکت هاوڕێم وەستا ڕەشادی هەمیشەلەدڵاشیرین ، دڵنیابەهاوڕێم هاوسه‌نگه‌رانت درێژه به کاروانه‌که‌ت ده‌ده‌ن ، یادو یادەوەریت بەخێر هاوڕێ وەستا ڕەشادی ئازیز‌و قەدرگران .