چاڤی : دوو خاڵی گرنگیمان لەدەستدا و پێویستە ڕەخنە لەخۆمان بگرین

چاڤی دوپاتیکردەوە دوو خاڵی گرنگیان لەدەستدا و پێویستە ڕەخنە لەخۆمان بگرین.

چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە دوای یەکسان بوونیان بەرامبەر گرانادا لە خولی ئیسپانیا ڕایگەیاند یانەکەی نەیتوانی ئەو شتانە جێبەجێبکات کە لە ڕاهێنانەکاندا هەوڵی بۆ دەدەن و هەمان سیناریۆی یاریەکەی ئۆساسۆنایان لێبەسەرهاتەوە کە یەکسانبوون لەگەڵیان.

وتیشی: پێویست بوو ئارام بگرین و زۆرترین ماوە تۆپ لەلای خۆمان بهێڵینەوە بەڵام بە ئاسانی کۆنتڕۆڵی تۆپمان لەدەستدەدا و تاکە کەس کە پێویستە ڕەخنەی لێبگرین خۆمانین تا باشتربین.

چاڤی ئاماژەی بەوەشکرد کە لەئەنجامی یاریەکە بێزارن چونکە دوو خاڵی گرنگیان لەدەستدا و کارتە سوورەکە کاریگەری زۆری هەبوو لەسەر شێوازی یاری کردنمان.

چاڤی لەکۆتایشدا دوپاتیکردەوە سەرکەوتنەکان پێویستی بە ئەزموونێکی زۆر هەیە و سەرەڕای لەدەستدانی دوو خاڵی یاریەکە بەڵام ڕەخنە لە ناوبژیوانی یاریەکە ناگرین.

پەیوەندیدار