لیستی ناوی قۆناغی پێنجەمی ئەو زیندانییە سیاسیانە راگهندرا كه منحەی مانگانەی بەردەوامیان بۆ خەرج دەکرێت و ژمارهیان 287 زیندانیکراوی سیاسییه کە هیچ موچەی دیكهیان نییە.
عادل مەلا ساڵح، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لهراگهیهندراوێكدا باسی لهوهكردوه، “ئاماژە بە فەرمانی وەزاریمان ژمارە (1981) لە رێکەوتی 23ی 12ی 2021 تایبەت بە خەرجکردنی منحەی (287) زیندانیکراوی سیاسی کە هیچ موچەی دیكهیان نییە وەک قۆناغی پێنجەم، بەپێی یاسای چاکسازی وردبینی و پێداچونەوە و پاکردنەوە لە دۆسییەکانیان کراوە، لەکاتی راگەیاندنی خشتەی موچەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان سەردانی بانکی بێخاڵ بکەن لە هەولێر بە مەبەستی وەرگرتنی منحەی مانگانەیان”.
ئاماژهی بهوهشكردوه، ئەو كهسانهی کە رێکارەکانی بایۆمەتری و بەڵێننامەیان تەواو نەکردوە، یان پیویستیان به شاهێد هەیە بهلێننامەی شاهێدەكان تەواوبكەن دوای تەواوکردنی سەردانی بانکی ناوبراو بکەن.
بهپێی راگهیهندراوهكه، ئەو زیندانییە سیاسیانە کۆچی دواییان کردوە وارسەکانیان رێکارەکانی بەرێوەبەرایەتی کاروباری زیندانییە سیاسییەکان تایبەت بە یاسای خانەنشینی بەرکار تەواو بکەن دواتر سەردانی بانکی ناوبراو بکەن بۆ وەرگرتنی منحەکەیان.
ئهوهش خراوهتهڕو، ئهوانەی لەم لیستەدا ناویان هاتوە و موچەی تریان هەیه ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتی كاروباری زیندانییە سیاسییەكان بكەن كەمنحەی زیندانی سیاسی وەرناگرن بهڵكو موچەکەی دیكهیان هەڵدەبژێرن.