تەندروستی عیراق ھۆشداری لە شەپۆلێكی نوێی كۆرۆنا دەدات و رایدەگەیەنێت، كە قورسترین شەپۆلی كۆرۆنا دەبێت.
وەزارەتی تەندروستی عیراق لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە: لە زۆربەی وڵاتان ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا لە بەرزبوونەوەدایە، ئەوەش ئاماژەیە بۆ ھاتنی شەپۆلێكی نوێ بۆ عیراق و پێشبینی دەكرێت لە شەپۆلەكانی دیكە قورستربێت.
تەندروستی عیراق راشیگەیاندووە: كە چاودێری پێشھاتەكانی ڤایرۆسەكە لە جیھاندا دەكەن و داواش لە ھاووڵاتیان دەكات كە پابەندی رێنماییە تەندروستییەكانبن و پەلە لە وەرگرتنی ڤاكسیندا بكەن.
هاوكات بڕیاریشە لیژنەی تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی عیراق بەزووترین كات كۆبوونەوەیەك بكات و ئەگەری زیادبوونی ژمارەی توشبووان لە عیراق و گەیشتنی ئۆمیكرۆن تاوتوێ بكات.