لە توركیا نزیكەی 30 كەس هێرش دەكەنە سە ر سێ‌ گەنجی كورد

بە دەیان كەس لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا هێرش دەكەنە سەر 3 گەنجی كورد و یەكیان بە چەقۆ بریندار دەكەن، بەپێی زانیاریەكانیش هۆكارەكە رەگەزپەرستییە.

ئاژانسی فوڕات نیوز بڵاویكردووەتەوە، لە بەردەم زانكۆی ئەنقەرە نزیكەی 30 تورك هێرشیان كردووەتە سەر 3 گەنجی كورد كە لەبەردەم زانكۆكەوە تێپەڕیوون.

بەپێی زانیاریەكانی ئەو ئاژانسە، هۆكاری هێرشەكە رەگەزپەرستی بووە و یەكێك لە گەنجەكان بە چەقۆ بریندار كراوە، پێشتریش یەكێكی تریان جارێكی تر هێرشی كرابووە سەر.

ئەوەش هاتووە، برینی ئەو گەنجە قوڵ بووە و چارەسەری پێویستی بۆ كراوە، هەروەها دوو گەنجەكەی تریش بە سوكی بریندار كراون و براون بۆ بنكەی پۆلیس و بە پاساوی “با هیچ رووداوێك روو نەدات” هێرش كەرەكانیشیان بردووە.

پەیوەندیدار