ئه‌مریكاو ڕووسیا پرسی ناتۆو ئۆكرانیا تاوتوێ ده‌كه‌ن

كۆبوونه‌وه‌ ئه‌منییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و رووسیا له‌باره‌ی‌ ئۆكرانیاو پرسی‌ ئه‌تۆمی‌ و فراوانخوازییه‌كانی‌ ناتۆو سوپای‌ ڕووسیا له‌ شاری جنێڤی‌ سویسرا ده‌ستی پێ كرد.
له‌ كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ر دوو ووڵات كه‌ له‌ ئاستی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ به‌رێوه‌ده‌چێت چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بابه‌ته‌كانی وه‌ك په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كان، كێشه‌ی ئۆكراینا، فراوانبوونی ناتۆ به‌ره‌و خۆرهه‌ڵات، كۆنترۆڵكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی و تۆمه‌ته‌كانی سایبه‌ریی تاوتوێ بكرێن.
ئه‌و پرسانه‌ی‌ ئه‌مریكاو ڕووسیا له‌سه‌ر مێزی‌ گفتوگۆ تاوتوێی‌ ده‌كه‌ن دیارترین پرسی‌ ناكۆكی‌ نێوان هه‌ردوو وڵاته‌كه‌یه‌, چه‌ندین جار سه‌ركرده‌كانی‌ هه‌ردوو وڵات له‌سه‌ر پرسه‌كانی‌ ئۆكرانیاو پرسی‌ ناتۆو هێرشی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ هۆشدارییان به‌یه‌ك داوه‌.
له‌ ئێستاشدا رووسیا له‌شكرێكی‌ زۆری‌ له‌سه‌ر سنووری‌ ئۆكرانیا كۆكردوه‌ته‌وه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی‌ هێرش بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته‌ ده‌كات, ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ ماوه‌ی‌ هه‌شت ساڵه‌ پشتیوانی‌ سه‌ربازی‌ گرووپه‌ جوداخوازه‌كانی‌ ئۆكرانیا ده‌كات.

پەیوەندیدار