٤٢ كۆچبه‌ر كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی یۆنانه‌وه بۆ ئاوه‌كانی توركیا گەڕێندرابوونەوە، له كه‌ناراوه‌كانی دیكیلی و چه‌شمه له ئیزمیری تورکیا رزگاركران
بەپێی راگه‌یه‌ندراوێك كه له لایه‌ن فه‌رمانده‌یی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كانی توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، زانیاریی گه‌یشتووه كه له كه‌ناراوه‌كانی شارۆچكه‌ی دیكیلی و چه‌شمه ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ر له‌سه‌ر دوو به‌له‌می پلاستیكین.
ئاماژە بەوەشکراوە، تیمه‌كانی فه‌رمانده‌ییه‌كه ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كراون و ٤٢ كۆچبه‌ر لەسەر بەلەمەکان بوون.
دوای ته‌واوبوونی رێكاره‌كان، كۆچبه‌رەکان راده‌ستی فه‌رمانگه‌ی كۆچ له پارێزگای ئیزمیر كران.
لە هەواڵەکەدا دیارینەکراوە کە ئەو کۆچبەرانە خەڵکی کوێن.
دیاردەی کۆچکردنی هاوڵاتیانی ناوچەکان؛ لە وڵات و خاکی خۆیانەوە بۆ وڵاتێکی دیکە بەمەبەستی فەراهەمکردنی ژیانێکی باشتر و گوزەرانی باشتر لە کۆنەوە هەبووە و لەم چەند ساڵەی دواییشدا لە عێراق و کوردستاندا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە زیادبوون کردووە.