تەق تەق، ژماره‌یه‌ك خوێندكار ته‌نگه‌نه‌فه‌س ده‌بن

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ش (6) كچه‌ خوێندکار لە بەشە ناخۆیی ته‌ق ته‌ق بەهۆی تەنگەنەفەسیەوە گەێنرانە نەخۆشخانەی گشتی تەق تەق دواتریش رەوانەی کۆیە کران ..
هاوکار علی وتەبێژی تەندروستی کۆیە بە میدیاكانی ڕاگەیاند، كه‌ هۆكاره‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ شەو سۆبای کارەبایان پێکردوە، كاتێكیش کارەبا بڕاوە دواتر لایتی شەحنیان لەسەر سۆباکە داناوە بەیانی کارەبا هاتۆتەوە لایت شەحەنەکەی تواندۆتەوە، هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی (6) خوێندکار له‌ بەشە ناخۆیی بەهۆی تەنگەنەفەسیەوە بگەیه‌نرێنه‌ نەخۆشخانە، كه‌ دوو لەخوێندکارەکان تەندروستیان ناجێگیرە .

پەیوەندیدار