ئەمڕۆ شاندێكی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان بەسەرۆكایەتی بەڕێز محەمەدی حاجی مەحمود، سەردانی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستانیان كرد لە شاری هەولێر. لەلایەن بەڕێزان بەڵێن عەبدوڵڵا سكرتێری حزب و بەهمەن حوسێن بەرپرسی ئەنجومەنی گشتی و سەعد خالد جێگری سكرتێری حزب، پێشوازی گەرم كران.
لەدیدارێكی دۆستانەدا تاوتوێی بارودۆخی عێراق و هەرێمی كوردستان كرا. كێشەو گرفت و قەیرانەكانی ناوخۆی كوردستان و دیمەنی سیاسی ئێستای بەغدا بەشێكی دیكەی گفتوگۆی نێوان هەردوولا بوو.
لەكۆتایشدا دۆستایەتی و پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان هەردوولا جەختی لێكرایەوە.